بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - "ڕووسیا ئەلیەوم" گرووپی ناسراو بە چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا ڕۆژی دووشەممە لە بەیاننامەیەکدا بە بۆنەی پێنجەمین ساڵڕۆژی خۆوەردانی ئەم هاوپەیمانییەی بانگەشەکاری بەرەنگاربوونەوەی داعش ڕایگەیاند: لە پەلامارەکانی ئەم هاوپەیمانییە بۆ سەر ناوچە ئاوەدانەکانی ئێراق و سووریا تا ئێستا سێ هەزار و ٣٧ کەسی مەدەنی بریتی لە ٩٢٤ منداڵ و ٦٥٦ ژن کوژراون.
ئەو گرووپە لە بەیاننامەکەیدا بە پێداگری لە سەر پێویستیی قەرەبوو کرانەوەی ئەو زەبر و زیانەی لە قوربانیانی جەنایەتەکانی هێزەکانی بەناو هاوپەیمانیی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم لە ئێراق و سووریا نیشانی دا: هێزەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکایی پێبەند نین بە یاسا و ڕێساکانی مافی مرۆڤ و بنپێ کرانی ئەو یاسا و ڕێساگەلە بەردەوام ڕوو دەدات و دووپات دەکرێتەوە.
گرووپی ناسراو بە چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا وتیشی: وێڕای ئەوەی کە هاوپەیمانیی ئەمریکایی دانی ناوە بە کوژرانی هەزار و ٣١٣ کەسی مەدەنی لە سووریا و ئێراقدا، بەڵام ئەو دان پێدانانە لە تەنیا ٤٣%ی سەرجەم ئەو کەسانەی دەگرێتەوە کە بە هۆی ئەو پە لامارانەوە گیانیان لە دەس داوە.
.......
340